پارتی كورسییەكی بۆ كوردانی ئێزدی تەرخاندەكات

پارتی كورسییەكی بۆ كوردانی ئێزدی تەرخاندەكات
پارتی لە بەشەكەی خۆی لە لیژنە 21 كەسییەكەی پەرلەمانی كوردستان بۆ پێداچوونەوەی دەستوور ، كورسییەك بۆ كوردانی ئێزدی تەرخاندەكات.

شێخ شامۆ، تاكە كوردی ئێزدی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە " ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەشی خۆی كورسییەكی بۆ كوردانی ئێزدی تەرخانكرد".

شێخ شامۆ، كە خۆی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانە رایگەیاند " زۆر هەوڵماندا كە تایبەتمەندی كوردانی ئێزدی لەبەرچاوبگیرێت ، بەوەی كە بێجگە لە بەشی لایەنەكان كورسییەك بەتایبەتی بدرێتە كوردانی ئێزدی ، بەڵام فراكسیۆنی حیزبەكان ئەوەیان قبوڵنەكرد ، لەبەرامبەردا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ ئاگاداری كردمەوە كە فراكسیۆنی پارتی كورسییەك بۆ كوردانی ئێزدی تەرخاندەكات".

سەبارەت بەوەی ئەو كەسە كێ دەبێت، شێخ شامۆ گوتی: "مەرج نییە كێ دەبێت، چونكە ئێمەی كوردانی ئێزدی ئەو بابەتە لەنێو خۆماندا یەكلاییدەكەینەوە و كەسایەتییەكی شارەزا لە رەوشی ئایینی و كۆمەڵایەتی كوردانی ئێزدی ، دیاریدەكەین كە پسپۆڕی لەبواری یاساییدا هەبێت".

ئەو لیژنە 21 كەسییە لەلایەن لایەنەكانەوە لە دەرەوە و ناوەوەی پەرلەمان دەكرێت دیاریبكرێت.




































رووداو
Top