نێچیرڤان بارزانى داوهتنامهیهكى له شا عهبدوڵڵاوه پێدهگات
لە دیدارێكدا وێڕای گەیاندنی ڕێز و سڵاوی بەڕێز شا عەبدوڵای كوڕی حسێنی شای ئوردن بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، هەروەها داوەتنامەیەكی فەرمیی بەرێز شا عەبدوڵای گەیاندە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی كە ئەمساڵ لە دەریای مردوو لە ئوردن ساز دەكرێت.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا باسی دوایین ڕەوش پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان و شەڕی دژی تیرۆر بەتایبەتی كرد و بەڕێز هەڵسوڕێنەری كاروباری كونسڵخانەی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر هەموو پشتگیریی و پشتیوانییەكی خەڵك و حكوومەت و بەڕێز شای ئوردنی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ڕایگەیاند خەڵك حكوومەت و بەڕێز شای ئوردن گرینگییەكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی ئوردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەدەن و دووپاتی كردەوە كە لە پشتگیریكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە خۆشحاڵییەوە داوەتنامەكەی بۆ بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی قەبووڵ كرد و بۆ ئەم بانگێشتە سوپاسی بهڕێز شا عەبدوڵای كرد، ڕێز و پێزانینی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ شانشینی ئوردن دووپات كردەوە بۆ هاوكاری و پشتیكریكردنی هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر. ههروهها دووپاتى كردهوه كە هەرێمی كوردستان خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ شانشینی ئوردن لە هەموو بوارەكان و بەتایبەتى لە بوارەكانی ئابووری، بازرگانی و كلتووریدا بەرەو پێشەوە ببات، هەموو پشتگیرییەكیشی بۆ كاروباری كونسوڵخانەی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر دەربڕی.
