فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان له شنگال بۆردومانكرد
عه‌قید عیسا زێوه‌یی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگال، رایگه‌یاند له دوێنیوه تا به‌ره‌بانی ئه‌مرۆ فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 12 هێرشى ئاسمانیان بۆ سه‌ر بنكه و شوێنی چه‌كدارانی تیرۆرستى داعش له رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی شنگال ئه‌نجامداون.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، سه‌ره‌تا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شوێن و جێگای ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ئاشكرا كردووه، پاشان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانه‌وه، بۆردومان كراون و له ئاكامیشدا ژماره‌یه‌ك له تیرۆرستیه‌كانى داعش كوژران و برینداربوونه.
