فراكسیۆنی زه‌رد پشتیوانی له پرۆژه بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ پێدانی چه‌ك به پێشمه‌رگه ده‌كات
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا، له‌لایه‌ن ئید ڕۆیس سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، پڕۆژه بڕیارێك به ژماره پێنج هه‌زارو 747 به كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆك ئۆباما بدرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پڕ چه‌ك بكات.
ئێمه له كاتێكدا پاڵشتی ته‌واوی ئه‌و پڕۆژه پڕیاره ده‌كه‌ین و پێشوازی لێده‌كه‌ین، به هه‌نگاوێكی گرنگی ده‌زانین، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی گرنگی زیاتر به هێزی پێشمه‌رگه ده‌دات، له هه‌مانكاتدا پێمانوایه، ئه‌و پڕۆژه بڕیاره بۆ ئه‌نجامی ئه‌و نه‌به ردیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رانبه‌ر گه‌وره‌ترین هێزی تیرۆرستی له جیهاندا تۆماری كردووه. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه وه‌ك تاكه هێزێك كه له‌سه‌ر زه‌ویدا شه‌ڕی تیرۆستانی داعش ده‌كات، نه‌ك هه‌ر به‌ری به هێرشه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه گرتووه، به‌ڵكو زیانی گه‌وره‌یشی پێگه‌یاندوون، هه‌روه‌ها له پارچه‌كانی تری كوردستانیش، قاره‌مانێتی گه‌وره‌ی تۆماركردووه، چونكه وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه، چوونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ شاری كۆبانێ له رۆژئاوای كوردستان، بووه هۆی گۆڕینی پارسه‌نگی هێز و دواجار به‌سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان له‌و پارچه‌یه شكایه‌وه.
ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان، جارێكی تر پاڵپشتی خۆمان بۆ ئه‌و پڕۆژه بڕیاره دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیش، به هه‌نگاوێكی باشی ده‌زانین، تا زیاتر كار له‌سه‌ر به دامه‌زراوه‌یی كردنی هێزی پێشمه‌رگه، وه‌ك تاكه هێزی نیشتیمانی له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ین.
فراكسیۆنی زه‌رد له په‌ڕله‌مانی كوردستان
3/5/2015
