سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنیزادە دەکات
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنیزادە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک "فاروق"ـی کوڕی بەڕێزتانم پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تـێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد دەکەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.
هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت و خوای گەورە کاکە فاروق بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٣ـی٥ـی٢٠١٥
