شەھیدکردنی ٣٠٠ ئێزدی ھیچ بنەمایەکی نییە
خێری بوزانی ، شەھیدکردنی زیاتر لە ٣٠٠ ھاونیشتمانی ئێزدی لەسەر دەستی داعش ماوەی زیاتر لە ١٥ رۆژە باسی دەکرێ، تا ئێستە ئەم زانیارییانەی وروژێندراون پشتڕاست نەکراوەنەتەوە.
راشیگەیاند، ژمارەیەک کەناڵی میدیایی دنیاش ھەواڵەکەیان گواستۆتەوە، نیگەرانییەکی زۆری لای ھاونیشتمانانی ئێزدی دروست کردووە، ئێمە ئەو زانیاریانە رەت دەکەینەوە، چونکە ئەو کەناڵانە تەنیا پشتیان بە لێدوانی چەند ھاونیشتمانیەک بەستوە، ماوەی پتر لە ١٥ رۆژە لەرێی ئەو کەناڵانەی خۆمان لەناو موسڵ و ژێر دەستی داعش پشتی پێ دەبەستین، زانیاریەکان ئەوە دەردەخەن کە شەھیدکردنی ئەو ژمارە لەکوردانی ئێزدی ھیچ بنەمایەکی نییەو ھیچ ھاونیشتمانیەکی ئێزدی شەھید نەکراوە.
