پرۆسەی بایۆمەتری دەستی پێ کرد

پرۆسەی بایۆمەتری دەستی پێ کرد
زانا عوسمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان رای دەگەیەنێت، دوای دەست پێ کردنی پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق لە یەکی ئایارەوە، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پرۆسەی تۆماری ئەلیکترۆنی"بایۆمەتری" لەفەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێم دەستی پێ کردو بە سەدان لەفەرمانبەرانی حکومەت ناویان تۆمار کرا.
راشیگەیاند، رۆژی یەکی ئایار لەسەرجەم ھەرێمی کوردستان بنکەکانی تۆماری ئەلیکترۆنی"بایۆمەتری" لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان کرانەوەو ماوەی پرۆسەکە کراوەیەوە تا ئەوکاتەی ناوی سەرجەم ئەو دەنگدەرانەی کە فەرمانبەری حکومەتن و بۆ یەکەمجار مافی بەشداری کردنیان ھەیە لەھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق دێنە تۆمار کردن.
ئاماژەیبەوەشدا، لەپارێزگەی ھەولێر ٨ بنکە، بۆ ھەر یەک لەپارێزگەی دھۆک و سلێمانیش ١٠ بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران کراوەنەتەوە، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت، تۆمارکردنی ناوی سەرجەم دەنگدەرانی تر دەست پێ دەکات، جیاوازی پرۆسەی تۆمارکردنی دەنگدەران لەگەڵ ئەو پرۆسانەی پێشووتر لەعێراق و ھەرێم ئەنجامدراوە، ئەمجارە کارمەندانی ئەو بنکانە خۆیان دەچنە فەرمانگەکانی حکومەت بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران ناوەکانیان تۆمار بکەن.
Top