مه‌كته‌بی سیاسی پ د ك 48مین ساڵه‌ى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى(التأخی) پیرۆز ده‌كات
هه‌ڤاڵى به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ناسر فه‌یلى سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى(التأخی)
هه‌ڤاڵان، ئه‌ندامانى ستافى نووسین وهونه‌ریی له رۆژنامه‌ى (التأخی)
به‌بۆنه‌ى (48)مین ساڵڕۆژى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى (التأخی) پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له ئێوهوخوێنهرانتان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌رده‌م له پێشكه‌وتندا بن له خزمه‌ت دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و كارى رۆژنامه‌وانیدا،رۆڵ و خزمهتتانله ره‌وتى رۆژنامه‌گه‌ریدا دیاروبهرچاوهو شایانى رێزوسوپاسن بۆ ئه‌و كاروخهباته راسته‌قینه‌ى پێشكه‌ش به بوارى رۆژنامه‌گه‌ریی ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى (التأخی) وه‌ك زمانحاڵى پارتیمان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كه به‌زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چێت خاوه‌ن كاروانێكى پڕ به‌خشش و داهێنان و خزمه‌ته وتوانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌ى ته‌مه‌نى كاركردن و ده‌رچوونیدا بره‌و بهكوولتوورورۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ییمان بدات و شوناس و ئه‌و دیفاكتۆیه‌ى ئێستا بۆ خوێنه‌رانى روون وشیبكاتهوه و، ببێته سه‌كۆیه‌كى راسته‌قینه‌ى دیالۆگی فره ره‌نگ و ده‌نگ و زمانى رۆشنبیرورۆژنامهنووسانى ئێراق و ده‌روربه‌ر.
رۆژنامه‌ى (التأخی)كه بهبڕیارورێنوێنى رێبه‌رى نه‌ته‌وه‌ییمان (بارزانى نه‌مر) له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كارى له‌سه‌ر كرا‌و به زمانى عه‌ره‌بى ده‌رچوو، توانیویه‌تى لێبڕاوانهوبوێرانه وێراى كێشهوكۆسپ وتهگهرهكانى به‌رده‌مى به‌رده‌وام بێت و ده‌نگى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و كێشه چارهنووسسازهكهى به دهوروبهروجیهان بگه‌یه‌نێ و ئه‌و ئهزموونهودهسكهوتانهى هه‌رێمى كوردستان به‌رجه‌سته بكات.
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز
وێراى ئه‌و مه‌ترسی وههڕهشانهى له بوارى كاركردنتان دووچارى بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تى پهلامارهكهى پارساڵ بۆ سه‌ر نوسینگه‌ى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌كه له شارى به‌غدا، هه‌میشه سوور بوون له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى پیشه‌یى و نه‌ته‌وه‌ییتان ئه‌مه‌ش مایه‌ى شانازى و سوپاسگوزارییه، كه له‌و سه‌نگه‌ره‌وه داكۆكی له‌و په‌یامه پیرۆزه‌ى خۆتان ده‌كه‌ن.
جێگاى ئاماژه‌یه كاروئهركى ئێوه له‌و رۆژنامه‌یه‌دا بایه‌خێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه به‌وپێیه‌ى به‌زمانى عه‌ره‌بی و له پایته‌ختى ئێراقى فیدراڵ ده‌رده‌چێت بۆیه گرنگهواقیع و راست وره‌وایی كێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانمان به خوێنهرانىبناسێنێ و ببێت به مینبه‌ری بره‌ودان به دیموكراسیه‌ت و فره‌یی و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان ولێكحاڵیبوون له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و ئێراقدا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه جارێكى دیكه‌ى پاڵپشتى ته‌واوى خۆمان بۆ رۆژنامه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و هیوادارین زیاتر به‌ره‌وپێش بچێ و، له‌رووى چه‌ندایه‌تى و چۆنیه‌تیه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێ بۆ خزمه‌تكردنى كوولتوورو گوتارى رۆشنبیریى كوردى‌و كوردستانى و، پانتایی ده‌رچوون و بڵاوكردنه‌وه‌و خوێنه‌رانى به‌رفراوانتر ببێ و له‌ئاست خواست و ویستى په‌یامه ره‌واكه‌ى گه‌له‌كه‌مان دابێت.
جارێكى دیكه پیرۆزبایی له خۆمان و ئێوه‌و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌ین...
مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
29/4/2015
