پەرلەمان یادی یەکەمین سەرۆکی کۆچکردووی دەکاتەوە.!

پەرلەمان یادی یەکەمین سەرۆکی کۆچکردووی دەکاتەوە.!
پەرلەمانی کوردستان، یادی یەکەمین سەرۆکی کۆچکردووی بە وێنەی فۆتۆگرافی دەکاتەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی نیسان لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان، لەژێر چاودێری د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و پەرلەمانتارانی کوردستان، پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی بۆ جەوهەر نامیق سالم یەکەمین سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

لە پێشانگەکەدا کە بەرهەمی فۆتۆگرافەر مەحمود هەولێری بوو، کۆمەڵێک وێستگەی گرنگی جەوهەر نامیق سالمی تێدا نمایشکرابوو، لە قۆناغی لاوێتییەوە تا قۆناغی پەرلەمانی و وێستگە جیاوازەکانی تا دوا ڕۆژەکانی تەمەنی لە نەخۆشخانە.

فۆتۆگرافەر مەحمود هەولێری لەبارەی پێشانگەکەوە وتی "ئەم پێشانگە فۆتۆگرافییە کۆمەڵێک وێنەی گرنگ و دانسقەی کاک جەوهەر نامیق سالمی تێدا نمایشکرا، وێنەکان لە سەردەمی لاوێتییەوە بۆ سەردەمی پێشمەرگایەتی و پەرلەمانی بوون، کە زۆربەی وێنەکان من گرتوومن، سوپاسی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان و پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمان دەکەم کە بەشداری کردنەوەی پێشانگەیەکەیان کردم."

لە بارەی ئامانجی پێشانگەکەش، ئەو فۆتۆگرافەرە وتی "هیوادارم ئەمە وەفایەکی تایبەت بێت بۆ یەکەمین سەرۆکی پەرلەمان کە خەمخۆری پەرلەمان و کوردستان و سەربەخۆیی کوردستان بوو.
































مالپەری پەرلەمانی کوردستان
Top