سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركیا كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركیا كۆبووه‌وه‌
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى گه‌یشتنه‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا . به‌ گه‌یشتنى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى توركیاوه‌ پێشوازیی لێكرا .

پاشان له‌ یه‌كه‌مین چالاكیى سه‌ردانه‌كه‌یدا و له‌ كۆشكى چانكایاى كۆمارى له‌ لایه‌ن عه‌بدوڵلا گویل سه‌رۆك كۆمارى توركیا پێشوازیى لێكرا .

وه‌ك سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسى ده‌كه‌ن له‌م دیداره‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكدا باس له‌ ره‌وشى و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ش ده‌كرێت .

وا بڕیاره‌ دواتریش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه‌ .
Top