عوسمان ئۆجه‌لان: دەبێ پەیەدە خۆی بە بەشێک لە سیاسەتی کوردستانی بزانێ
ئەو دەربارەی سیاسەتەکانی پەکەکە و پەیەدەیش بۆ ڕادیۆ دەنگی ئەمەریکا-بەشی کوردی- دەڵێت، ئەوان سیاسەتێکی تاکڕۆیانە پێڕۆ دەکەن و دەخوازن هەر ئەوان لە گۆڕەپانەکە بن، بەڵام کاتێک دووچاری قەیرانێک و تەنگاوییەک دەبنەوە، دێن و لە ڕێی یەکێکی وەک (موراد قەرەیلان)-ەوە داوای هاوکاری لە لایەنەکانی دی دەکەن. (عوسمان ئۆجەلان) پێوەست بەم پرسە باوەڕی وایە کە، دەبێ بەرژەوەندیی بچووک وەلا بنرێ و هەمووان لە پرۆسەیەکدا بەشدار بن کە پێوەندی بە کورد و چارەنووسەکەیەوە هەیە.
( ئۆجه‌لان) له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا مه‌ترسیـیه‌کانی خۆی له باره‌ی شیانی کۆنترۆڵکردنی شـاری کۆبانی کوردسـتانی سووریا له لایه‌ن داعشه‌وه ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و شـاره بکه‌وێته ده‌سـتیانه‌وه ئه‌وا عه‌فرین و جه‌زیره‌ش ده‌گرن و له پاش کوردسـتانی سووریا بۆ کوردسـتانی عێراق ده‌چن و شـاری که‌رکووکیش، چونکە نایانەوێ کەرکووکی دەوڵەمەند بە نەوت لە دەست کورددا بێت. بۆیه داوا له هه‌موو کورد ده‌کات ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان بخه‌نه لاوه و به هانای خه‌ڵـکی کۆبانییەوە بچن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له دژی داعش پـشـتیوانیـیان بکه‌ن.
ئەو سیاسییە کوردەی باکووری کوردستان هاوکات ڕشکاوانە دەڵێت، پیویستە هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، وەک ئەو دەڵێ بە تایبەت یەکێتی و گۆڕانیش لەسەر هەمان سیاسەتی (مام جەلال) بن و لەگەڵ پارتیی دیموکراتی کوردستاندا هێزەکانی خۆیان یەک بخەن و بەرەوڕووی مەترسییەکان ببنەوە. زیاتر دەڵێ، لەولایشەوە، پێویست دەکات باشوور و ڕۆژئاوا ڕێک بکەون و پەیەدە دەبێ خۆی بە بەشێک لە سیاسەتی کوردستانی بزانێ و داوای یەکگرتنی باشوور و ڕۆژئاوا بکەن، کە ئەم یەکگرتنەیش دەبێت بە بنەمای سەرەکیی دەوڵەتی کوردستان.
