سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە

 سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی)، بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ گەورەبەرپرسانی وڵاتی توركیا و تاوتووكردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە لەگەڵ شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو وڵاتی توركیا بەڕێ كەوت و وەها بڕیارە لەگەڵ هەریەکە لە (عەبدوڵا گوول و ئەردۆغان)-دا کۆ دەبێتەوە.


وەک زانراوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) و شاندی یاوەری لە دەستپێکی سەردانەکەی سەرەتا سەعات 2ی پاش نیوەرۆ لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا (عەبدوڵا گوول) لە کۆشکی چانکایا کۆ دەبێتەوە.

دواتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکھاتوون لە جێگری سەرۆکوەزیران (قوباد تاڵەبانی)، وەزیری سامانە سرووشتییەکان (ئاشتی ھەورامی)، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (سەفین دزەیی)، وەزیری دارایی (رێباز محەممەد) سەعات 4ی پاشنیوەرۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) کۆ دەبنەوە
Top