زاڵمای خهلیلزاد: خۆتان ئاماده بکهن بۆ سهربهخۆیی کوردهکان
(خەلیلزاد) هاوکات پێشنیازی دامەزراندنی سێ هەرێمی جیاواز دەكات، بەڵام لەگەڵ بوونی حكوومەتێكی لامەركەزیدا، "چونكە ئەگەر ئەو كارە نەكرێت، ئەوا كورد بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت". دەشڵێت "لە داهاتوویەكی نزیكدا لە عێراق پێشهاتی یەكلاییكەرەوە دەبینین، بۆیە بۆ ئەم دۆخەی ئێستای عێراق باشترین سیناریۆ دامەزراندنی سیستەمی فیدراڵی هەرێمییە".
(خەلیلزاد) نووسیویەتی "داواكاریی كورد بۆ سەربەخۆیی داوایەكی بەجێیە، چونكە لەناوچە عەرەبنشینەكانی عێراق جیاوازە و سەقامگیری بەخۆیەوە دیوە".
هەروەها پێشنیازی ئەوەش دەكات كە پێویستە ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان نەرمتر بكاتەوە، "چونكە بەغدا بودجەی كوردستانی بڕیوە و سەركردایەتیی كوردیش ناچارە نەوتی خۆی بفرۆشێت بۆ ئەوە بودجەی خۆی دابین بكات و پشت بە داهاتی خۆی ببەستێت".
(زەڵمای خەلیلزاد) لە ساڵانی 2005 بۆ 2007 باڵیۆزی ئەمریكا بوو لە عێراق.
