لە سەعدییە پێنج ئەندامی داعش کوژران
بە پێی چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ، ئەمڕۆ لە نزیک شارەدێی سەعدییە لە کاتێکدا ژمارەیەک چەکدار لە ماڵێکدا کۆبوونەتەوە، فرۆکە چەنگییەکانی عێراق بۆردومانی ماڵەکەیان کردووە و لە ئاکامدا پێنج چەکدار کوژراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو بۆردومانە بەپێی زانیاری ھەواڵگری ورد و دروست بووە لەسەر شوێنی ئەو چەکدارانە.
دوای ئەو رەوشە نالەبارەی چەند ناوچەیەکی عێراقی گرتەوە، شارەدێی سەعدییە کەوتە دەستی چەکدارانی داعشەوە و لە ئێستادا لەبەر ئەوەی ھیچ بەرپرسێکی حکومی و حزبی لەو ناوچەیە نەماون، بەدەستھێنانی زانیاری لەسەر شارەدێیەکە زۆر ئەستەم بووە.
