چەند پرۆژەو رێککەوتنێک بۆ بەرژەوەندی مامۆستایان دەکرێت

چەند پرۆژەو رێککەوتنێک بۆ بەرژەوەندی مامۆستایان دەکرێت
یەکێتی مامۆستایان چەند پرۆژەو ھەولێکی خۆش بۆ مامۆستایان ئاشکرادەکات.



عەبدولواحید محەمەد حاجی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: بۆ دابینکردنی بیمەی تەندروستی بۆ مامۆستایان، پرۆژەی بیمەی تەندروستی مامۆستایان دراوەتە پەرلەمانی کوردستان و لە لیژنەی تەندروستیش لە پەرلەمان کاری باشی بۆ پرۆژەکە کردوە و ئەوپرۆژەیە خزمەتێکی گەوەی مامۆستایان دەکات.

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەوەشی خستەروو: لە گەڵ نەخۆشخانەی وێست ئای لێکتێگەیشتن و رێکەوتنێکمان کردوە بۆ ئەوەی ئەو مامۆستایانەی کە کێشەی چاویان ھەیە لەو نەخۆشخانەیە چارەسەی بکەن و سود وەربگرن، لە گەڵ چەند کۆمپانیایەک لێکگەیشتنمان کردوە تاوەکو گەشت و چارەسەری لە دەروە بۆ مامۆستایان بە نرخی کەم ئەنجام بدەن. کە دوا ھەمینیان کۆمپانیایەکی ئێرانیە.
Top