١١/٧/٢٠١٤ باڵوێزخانەی عێڕاق لەكەنەدا بۆ زیاتر لێک نزیک بوونەوەی هێزە سیاسیەکانی عێراق و هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە ئێوارە خوانێکی بۆ سەرجەم هێزە سیاسی و پێکهاتەکانی عێڕاق ساز کرد، ئەوەی شایەنی باسە ( پارتی و یەکیەتی و گۆڕان ) کە بانگهێشت کرابوون بۆ ئەم ئێوارە خوانە بەشداریان نەکرد و بەڕەسمی باڵوێزخانەی عێراقیان ئاگادار کردەوە کە بەهۆی لێدوانە بێ بنەماکانی مالکی و کاری تاکڕەوانەی حکومەتەکەی، وە بۆ پشتگیری لە سەرکردایەتی سیاسی کورد و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەی ئەم ئێوارە خوانە نابن .