پۆلیس وێنەی ژنە كوژراوەكەی هەولێر و بكوژەكەی بڵاوكردەوە

 پۆلیس وێنەی ژنە كوژراوەكەی هەولێر و بكوژەكەی بڵاوكردەوە
پۆلیسی هەولێر وێنەی ئەو ژن و منداڵەی بڵاوكردەوە، كە بە دەستی هەرزەكارێكی تەمەن 15 ساڵان لەگەڕەكی هاوكاریی شاری هەولێر كوژران.

رائید كاروان عەبدولكەریم، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوانبارەکە قوتابی‌ قۆناخی‌ 9ی‌ بنەڕەتیە و دەرچووە بۆ 10ی‌ ئامادەیی".

رائید كاروان هەروەها رایگەیاند "تاوانبارەکە ناوی (ر.ج.ع ) ویستوویەتی‌ دەستدرێژی بكاتەسەر ژنەكە، ژنەكەش قبوڵی‌ نەكردووە، بۆیە بە چەقۆ ژنەكەی‌ كوشتووە، دواتریش کە منداڵەکە بینیویەتی و ناسیویەتی بەوپێیەی هاوسێ بوون بە چەقۆ منداڵەکەشی کوشتووە".





رووداو
Top