زێباری: پێویستە مالیکی داوای لێبوردن لە کورد بکات
(زێباری) دەڵێت، ئەگەر بێت و (مالیکی) داوای لێبووردن نەکات، کارێکی ئاسان نابێ کورد کاری لەگەڵ بکات، وەک زێباری دەڵێت "لە واقیعدا ناشێت لە پاڵ ئەو وەزیرانەوە دابنیشیت کە پێت وابێ تیرۆریستن."
پاش لێدوانەکەی و تۆمەت خستنە پاڵ کرد بە هاوکاریکردنی چەکدارانی توندڕۆ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، (مالیکی) بە نەخۆش و تووشبوو بە (هیستریا) ناو برد و گوتی کە هاوسەنگیی لەدەست داوە، هاوکات وەزیرانی کورد لە بەغدا لە حکوومەتەکەی (مالیکی) کشانەوە، ئەمەیش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە لێدوانەکانی (مالیکی).
(زێباری) هاوکات گوتی، "بۆ پێکهێنانی حکوومەت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و، ڕێککەوتن تا ولات لەو کارەساتەی تێی کەوتووە دەرباز ببێت، بەرەوڕووی قەیرانێكی گەورە دەبیەوە،"
ئاماژەیشی دا بەوەی کە بە هۆی لێدوانی (مالیکی)-یەوە، لە نێو کورددا نیگەرانیێکی زۆر هەیە، گوتیشی "بەداخەوە، پێوەندییەکان هیچ کات بەم ئاستە خراپەی ئێستایان نەگەیشتوون. گەیشتووەتە ئاستی ئاڵۆزبوون. هەوڵێک هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان، بەڵام لە ڕاستیدا لەو ئاستەدا نییە کە ئاماژەی پێ بدرێ."
