نێچیرڤان بارزانى: په‌یوه‌ندیى داهاتووى هه‌ولێر و به‌غدا پێویستى به میكانیزمى تازه‌یه
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى كونسوڵى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. به‌ڕێز كونسوڵى تازه‌ى به‌ریتانیاش خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان و دیدارى به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران نیشان دا و ئاماژه‌ى به سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌ریتانیا و سه‌ردانى به‌رێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان دا و، خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له نزیكه‌وه ڕه‌وش و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بینى.
به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا هه‌روه‌ها خۆشحاڵ بوو به‌وه‌ى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كابینه‌یه‌كى بنكه فروانه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مه نیشانى ده‌دات هه‌رێمى كوردستان به ئاراسته‌یه‌كى ڕاستدا ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا و باسى له‌وه كرد كه دواى سه‌ردانه‌كانى نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن، ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزترن و خوازیارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو ئاسته‌كاندا پته‌وتریان بكه‌ن له نێوان حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و زانكۆ و خه‌ڵك، هه‌ر یه‌كه‌یان له ئاستى خۆیاندا.
به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ له‌نده‌ن سه‌ردانێكى گرنگ و هێمایه‌كى دروست بوو بۆ جۆرى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ردوولا و هیواى خواست هه‌ردوولا پابه‌ند بن به پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان و ئاماژه‌ى به‌وه دا به‌ریتانیا پابه‌ندى ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له میانى سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ له‌نده‌ن و به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بۆ هه‌ولێر ئاماده كراوه. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش خۆشحاڵیى خۆى به گۆڕینه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كانى له‌نده‌ن و هه‌ولێر ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بایه‌خێكى تایبه‌ت دهدهاته پهیوهندهییهكانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و پابه‌ندى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ى سیاسى و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عیراق كرا و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو شتێك گۆڕاوه و له‌به‌ر ڕۆشناییى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى تازه‌ى عیراق؛ ده‌بێ به شێوازێكى تازه سه‌یرى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق بچێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ ڕێككه‌وتنێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان بێته ئاراوه و میكانیزمێك بۆ سروشتى په‌یوه‌ندیى داهاتووى هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزرێته‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسى له هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستان كرد كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددییه بۆ هه‌موو لایه‌ك و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له عیراقدا هه‌یه سه‌ره‌تاى قۆناغێكى تازه‌یه و بنه‌ما و سروشتى پرسه‌كان گۆڕاوه، بۆیه هه‌ر مامه‌ڵه‌كردنێك له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئه‌مڕۆدا ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه ڕه‌چاو بكات كه ڕه‌وشه‌كه گۆڕاوه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشى په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌ر باس و كونسوڵى به‌ریتانیا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێشتریش وڵاته‌كه‌ى به‌شدار بووه له هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و ئێستاش به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدان و هاوكاریكردن له پرسى په‌نابه‌راندا چ له ڕووى لۆجستییه‌وه، چ له ڕووى پێدانى پسپۆڕى و شاره‌زایى له چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى په‌نابه‌راندا.
