میكانیزمێكی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دادەنرێت

 میكانیزمێكی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دادەنرێت
بە مەبەستی دانانی پلان و میكانیزمێكی گونجاو سەبارەت بە چۆنیەتیی وەرگرتنی گەنم لە نێوان حكوومەتی عێراق و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا، ئەمڕۆ لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان وەزیری بازرگانیی عێراق و جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم و هەروەها پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو و تێیدا بڕیار درا میكانیزمێكی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دابنرێت.



لای خۆیەوە وەزیری بارزگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (ساماڵ سەردار) لەبارەی كۆبونەوەكەوە بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: "دەمانەوێت پلان و میكانیزمێك لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم و حكوومەتی عێراقدا سەبارەت بە چۆنیەتیی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم دابنێین".

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆمان كرد و بۆچوونەكانمان لەسەر ئەو بابەتە گۆڕیوە".
Top