فڕۆكەکانی سوپای عێراق شارەدێی ڕیازیان بۆردومان دەکەن
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: " فڕۆكە جەنگیەكانی سوپایی عێراق بۆردومانی شارەدێی ڕیازیان لە باشوری كەركووك دەست پێكردوە كە لە ئێستادا ئەو ناوچەیە لە ژێر كۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام "داعش"دان. فرۆكە جەنگیەكانی بارەگایی فەوجی مغاویری سوپایی پێشووی عێراق و دادگا و سایلۆی ئەو شارەدێیەیان كردبۆیە ئامانج بەهۆی ئەو بۆردمانەوە كەسێك كوژراوە و هەشت كەسی دیكە برینداربوون" .
سەرچاوەكە گوتی " سوپایی عێراقی لە دوێنی ئێوارەوە ماوە ماوە شارۆچكە و شارەدێیەكانی باشوری كەركووك بۆردومان دەكەن بە فرۆكە جەنگییەكانیان چونكە ئەو ناوچانە تاكو ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعشدان.
