نرخی به‌نزین بۆ تاكسی و پاس دیاریكرا

نرخی به‌نزین بۆ تاكسی و پاس دیاریكرا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌ سرووشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتیه‌كان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن بۆ جێگیركردنی نرخی به‌نزین بۆ تاكسی و پاس كه‌ 500 دینار بێت، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتیه‌كانیش بڕیاری له‌سه‌ر دا.

د. عیزه‌ت سابیر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌و پیشه‌سازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رايگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا لیژنه‌كه‌یان داوای كرد به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی گشتی و تاكسی به‌ كۆبوون ببێته‌وه‌ 500 دینار، وه‌زیری سامانه‌ سرووشتیه‌كانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ ده‌ركرد.

له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه‌ وتی: "ئه‌وان هه‌ر لیتری به‌ 800 دینار به‌ كۆبون هه‌فتانه‌ به‌نزین وه‌رده‌گرن".

راشیگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتیه‌كانه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.





خه‌ندان
Top