جەلەولا.. لە شوێنی قەناس بە دەستەکانی داعش دوو کەس دەستگیر دەکرێن
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارەدێی جەلەولا بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە شارەدێی جەلەولا لە لایەن قەناس بە دەستەکانی داعشەوە چەند پێشمەرگەو ئاسایشێک شەھیدبوون، ھێزە ئەمنییە کوردستانییەکان "پێشمەرگە، ئاسایش، دژە تیرۆر" توانییان لە نزیک ماڵیکدا کە پێشتر قەناس بە دەستەکان لێوەی تەقەیەان دەکرد، دوو کەس دەستگیر بکرێن.
سەرچاوەکە وتیشی، ئەو دوو کەس گوماندەکرێن چەکداری داعش و قەناس بە دەستەکان بن و پاش دەستگیرکردنیان گواستراوەنەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لە گەڵیاندا بەردەوامە.
سەبارەت بە دواین زانیاری لە بارەی جەلەولاوە، ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ئێستا زۆربەی ناوچەکە بە دەستی ھێزە ئەمنییە کوردستانییەکانەوەیە و تەنھا گەڕەکی تەجنید نەبێت کە چەکدارەکان و عەرەبە توندڕەوەکانی ھۆزی کروی تێدا کۆبوونەتەوە و لەوێوە رووبەروی ھێزە ئەمنیە کوردستانییەکان دەبنەوە و ماوەی دوو رۆژیشە شەروپێکدادانەکان وەستاوە.
