بۆ ئەم قۆناخەی ئێستا پێویستە هەموو مەلایەك نوێنەری سەرۆكی كوردستان بێت
هەروەها عەبدولڕەحمان شێخ گوتی: سەرۆكی كوردستان پێویستی بەوەیە كە خوا هیدایەتی بدات و هەمووشمان وەك میللەتی كورستان یەكڕیز و یەك هەڵوێست پشتگیری بكەین، چونكە پێكهاتەی جوگرافی كوردستان وا هەڵكەوتووە كە دەوروبەرمان بە حكومی ئەوەی هەر یەكەیان بەشێكی كوردستانی لە بن دەستە، پێیان خۆش نەبێت كوردستانی باشوور دەوڵەتێكی سەربەخۆ بێت، بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوەستە كردن و سەرسوڕمانە، ئەوەیە كە لەناوخۆی كوردستان لایەنی واهەبێت، كە حەز نەكات ئەوجا لەبەر هەر هۆیەك بێت، كوردستان ببێتە خاوەن كیان و دەوڵەتی سەربەخۆ، لەمەش زیاتر بیانووی بێ مانا بێنیتەوە بەوەی كاتی نەهاتووە یان وەختی ئەوە نییە، سەبارەت بەم بیانووە بێ مانایانە، من پێموایە نەك كاتی نەهاتووە بڕیاری سەربەخۆیی بدرێت، بەڵكو هەندێك كاتیشی بەسەردا گوزەر بووه.
شایانی باسە شێخ گوتی: جەنابی سەرۆكی كوردستان لەم بارودۆخەدا رووبەڕووی گەورەترین بەرپرسیاریەتی بۆتەوە، ئەم بەرپرسیاریەتیەش تەواو تەواو هەموو كاتەكانی ئەوی داگیركردووە، بەڵام وێڕای ئەمەش گرنگە جەنابی سەرۆكی كوردستان بایەخێكی تایبەتی بە ناوخۆی كوردستان و رای گشتی بدات و هەوڵبدات گیانی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتمانی لە ناو میللەت بەرز بكاتەوە، ئەمەش واتە ئەو لایەنە سلبیەی ئێستا لەملاو لەولا لە ئینتیمای نیشتمانی بەدیدەكرێت، ئەو لایەنە سلبیە نەهێڵرێت و هەوڵبدات بایەخێكی گرنگ بە مامۆستایانی ئایینی و تەواوی چین و توێژەكان بدات بۆ ئەوەی ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەیی ببێتە رۆژەڤی هەموو تاكێك لە كوردستاندا.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(984)
