كارەبای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات دەست بە كارەباوە بگرن
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت: "دوای هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواستی كارەبا لە ئاستی ئاسایی زۆر زیاتر بەرز بووەتەوە كە بووەتە هۆی ئەوەی لە لایەك كاتەكانی هەبوونی كارەبا كەم ببێتەوە و لە لایەكی ترەوە گرفتەكانی تۆڕەكانی كارەبا زۆر زیاد بكەن و لە هەندێ شوێن كارەبا بە پچڕپچڕی و ناڕێكی بگاتە هاوبەشان، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین هەماهەنگ و هاوكارمان بن لە بەكارهێنانی كارەبا و بە پێی پێویست ئامێرە كارەباییەكانیان بەكار بهێنن و دوای دەرچوونیان لە شوێنی كار یان حەوانەوە، ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە بۆ ئەوەی بتوانین باشتر خزمەتتان بكەین لە پێدانی كارەبادا".
