ژمارەیەك توركمانی شیعە رێ هەڵەدەكەن و دەچنە لای داعش
ئەو 11 كەسە بەنیازبوون بەرەو موسڵ بڕۆن، بەڵام لە دووڕیانی رەبیعە رێگایان لێ بزر دەبێت، دواتر لە بازگەی تەلسمێر لەلایەن چەكدارانی داعش دەستگیردەكرێن.
سەرچاوەیەك لە لیوای 8ی پێشمەرگەی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو 11 كەسە لە 5 منداڵ و 3 ژن و 3 پیاون پێكهاتوون.
سەرچاوەكەی لیوای هەشت گوتیشی، چەكدارانی داعش هەر لەشوێنی بازگەكە ئۆتۆمبێلی ئەوانیان سووتاندووە.
دەربارەی ناسنامەی ئەو كەسانە سەرچاوەكە گوتی، ئەو 11 كەسە توركمانی شیعەی دانیشتووی قەزای تەلەعفەرن و پێشتر لە ترسی چەكدارانی داعش بەرەو شەنگال ئاوەرە ببوون.
رووداو
