ساڵی داھاتوو پاسەپۆرتی ھاوڵاتیان دەکرێتە ئەلکترۆنی
لیوا نزار رەحمەتولا، بەڕێوەبەری رەگەزنامە و پاسەپۆرتی ھەرێم بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بڕیارە سەرەتای ساڵی داھاتوو سیستەمی دەرکردنی پاسەپۆرت لە سەرجەم عێراق گۆڕانکاری بەسەردابێت و تەنیا کار بە سیستەمی ئەلکترۆنی دەکرێت".
بەڕێوەبەری پاسەپۆرتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی:" سیستەمی ئەلکترۆنی پێشکەوتووترین سیستەمی جیھانیە و ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی پاسەپۆرتیان بەدەستھێناوە، پاسەپۆرتەکانیان دەگۆڕدرێت، بەڵام ھەمووی پێکەوە ناگۆڕین، بەڵکۆ بەپێی پلانی ئێمە، ھەر ھاوڵاتیەک لە ساڵی ئایندە داوای پاسەپۆرت بکات، ئەوە بە گوێرەی سیستەمێ نوێ پێی دەدرێت و بۆ ئەوانەی پێشتریش دەریانھێناوە، لەگەل گەشتکردنیان دەیگۆڕین".
لیوا نزار ئەوەشی خستەروو: رۆژانە ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی، بەمەبەستی بە دەستھێنانی پاسەپۆرت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانیان دەکەن و تا ئێستاش زۆربەی ھاوڵاتیانی ھەرێم بۆنەتە خاوەن پاسەپۆرتی تایبەتی خۆیان".
