كارەبا ٢٤ كاتژمێرییەكەی گەرمیان، هاوڵاتیان بێزار دەكات
لە راگەیاندراوێكی بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیاندا كە لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویكردەوە؛ بریاریدا لە ماوەی مانگی رەمەزاندا كارەبای نیشتمانی لە سنووری گەرمیان ببێتە 19 كاتژمێر و پێنج كاتژمێركەی تر بە كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان قەرەبوو بكرێتەوە .
سەرەڕای راگەیاندراوەكەی كارەبای گەرمیان، بەهۆی پچڕانی كارەبا بە شێوەیەكی زۆرو بە تایبەتی لە نێوەڕۆیاندا، هاووڵاتیانی سنوورەكە نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن، بە وتەی هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری كەلار، جاری وا هەیە لە ماوەی یەك كاتژمێردا نزیكەی 10 جار كارەبا دەكوژێتەوە. بەرێوەبەرایەتی كارەبای گەرمیانیش هۆكارەكەی بۆ لۆدی زۆر لەسەر كارەبا دەگەرێنێتەوە زیاد لە بەشەی بۆ گەرمیان دیاری كراوە.
