لە داهاتووێكی نزیكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان پێدەهێندرێ

لە داهاتووێكی نزیكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان پێدەهێندرێ
فەرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، لە دانیشتنی دووشەممەی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پرۆژە یاسایە نوێیە دەكرێ كە بۆ پێكهێنانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان پێشكش كراوە.
روونی كردەوە، دوای گرتنەبەری رێككارە یاساییەكان، چاوەڕوان دەكرێ لە داهاتووێكی نزیكدا پرۆژە یاساكە بێتە پەسندكردن.
ئەوەشی خستەروو، دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە چاوەڕوان دەكرێ هەنگاوە كردەنییەكان بۆ پێكهێنان و دامەزراندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێ.
Top