هیزەكانی ئێران لە کوێستانەکانی کوردستان 3 هەزار سەر مەری چوار شوانكاری كوردیان برد

هیزەكانی ئێران لە کوێستانەکانی کوردستان 3 هەزار سەر مەری چوار شوانكاری كوردیان برد
شەوی رابردوو هێزەكانی ئێران لە كوێستانی بەردە سۆرانی سەر بە شارەدێی حاجی ئۆمەران كە بە قوڵای دوو كیلۆ مەتر دەكەویتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە، سی هەزار سەر مەری چوار شوانكاری هەریمیان دەبنە ئەو دیو سنوری ئێران.

بە وتەی ئەو شوانكارانە، شەش پاسداری ئێران لە سەر سنورەوە هاتنە ئەمدیو خاكی هەرێمی كوردستان و دوای ئەزیەت دانی ئێمە سەرجەم رانەمەرەكانیان بردین و ئێمەش حكومەتمان لەوە ئاگادار كردووەتەوە كە چارەیەكمان بكەن و مەڕو ماڵاتەكەمان بۆ وەر بگرنەوە.

قایمقامی قەزای چۆمان، عەبدولواحید گوانی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ساڵانە بە هۆی نزیك كەوتنەوەیان لە سنوور، هێزەكانی ئێران رانەمەری مەڕدارانی هەرێمی كوردستان دەبەن و دوای ماوەیەك دەیاندەنەوە و بۆ چەندین جاریش لە رێگەی بەرێوەبەری شارەدێكان و موختاری گوندەكانەوە كۆچەرانمان لەوە ئاگادار كردووەتەوە.

عەبدولواحید گوانی، گوتی: لە رێگەی هێزەكانی پاسەوانی سنوورەوە بۆ پەیوەندیكردن بە هێزەكانی سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و وەرگرتنەوەی رانەمەڕی مەرداران لەهەوڵداین.
Top