له واشنتۆن شاندی هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌رێمیان له‌مه‌ڕ پرسه‌كان خسته‌ڕوو
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كان شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سیناتۆر ڕۆی بلۆنت كۆبوونه‌وه، له دیداره‌كه‌دا شاندی هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه، هاوكات سوپاسیان كرد بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ت و دیداره.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین گۆڕانكاریه‌كانی دوای 9/6 ی موسڵ و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه كرا كه ئه‌م باروودۆخه كۆمه‌لێ گۆرانكاری له سیاسه‌تی ناوچه‌كه هێناوه‌ته ئاراوه به تایبه‌ت له بواره‌كانی سیاسی و ئاسایش و ئابووری.
شاندی هه‌رێمی كوردستان داوای هاوكاریان له حكومه‌تی ئه‌مریكا كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رووبه‌روی تیرۆرستان ببنه‌وه‌و پارێزگاری له ئاسایش و سه‌قامگیری هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ستافی په‌یمانگه‌ی ئاشتی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كۆبوونه‌وه‌و بیروڕایان ئاڵوگۆر كرد له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌نوكه‌یی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه. وێرای پیرۆزبایی له باڵیۆزی توركیا به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی، جه‌ختیان له بایه‌خی زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیهكان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باس له دوایین قه‌یرانه‌كانی عیراق كرا كه سه‌ره‌تا له موسل روویداو دواتر چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی گرته‌وه. بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخ و قه‌یرانه‌و چۆنیه‌تی رێگه گرتن له تیرۆر و پاراستنی ئاساییشی ناوچه‌كه.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ باڵیۆزی عێراق له ئه‌مریكا ئێواره خوانێكی بۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان رێكخست. له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا باس له باروودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق و دوایین گۆرانكاریه‌كان كرا.
هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه ده‌بێ به هه‌ستیاری مامه‌له له‌گه‌ڵ قۆناغی ئه‌مڕۆی عێراق و داهاتووی ناوچه‌كه بكرێت.
له درێژه‌ی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كان شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئانا ریكهرد یاریده‌ده‌ری وه‌زیر بۆ كاروباری په‌ناهه‌نده‌كان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسی ئاواره‌كانی ناوخۆیی و په‌نابه‌ره سوریه‌كان كرا، جه‌ختیشیان كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران.
شاندی هه‌رێم تائكیدیان كرده‌وه كه رێژه‌ی ئاواره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له زیادبوندایه‌و له توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ماوه هاوكاری پێویستیان بۆ دابین بكات، به‌تایبه‌ت له‌م باروودۆخه‌ی ئێستا كه بوجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه نانێردرێت.
ئانا ڕیكهرد، پێی راگه‌یاندن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاری و كۆمه‌ك له له رێگه‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دابین بكه‌ین.
پاشان شاندی هه‌رێمی كوردستان كه بریتی بوو له به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ جه‌نه‌رال ده‌یڤد پاتریۆس فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌رێم پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌و سیاسه‌تی چه‌وتی مالكی و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ كه‌ركوك و بارودۆخی ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد.
هه‌روا باس له گۆرانكاریه‌كانی عیراق و دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی له‌لایه‌ن سوپای عیراق و هاتنی تیرۆرستان كرا بۆ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق. شاندی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان كرده‌وه كه پێشمه‌رگه توانیان رێگه له پێشڕه‌وی كردنی تیرۆرستان بگرن و سه‌روماڵی هاوڵاتیانی كه‌ركوك و به‌شێكی موسڵ بپارێزن كه جێگه‌ی شانازی و ده‌ستخۆشیه.
