موسل...بەفڕۆکە بۆردومانی داعش دەکرێت

موسل...بەفڕۆکە بۆردومانی داعش دەکرێت
سەرچاوەیەک لە موسڵ رایگەیاند, ئەمرۆ ژمارەیەک فرۆکە پێنج مولگەی چەکدارانی داعشیان لە بازارێکی ملی و ناوراست و رۆژئاوەی شارەکە بۆردوومان کردووە.



ھاولاتییەکی شاری موسڵ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چەند فرۆکەیەکی سەربازی بۆردوومانی بازڕێکی میللی و گەرەکی شیفا و سێ مۆلگەی چەکداری داعشیان لە ناوەراستی موسڵ بۆردوومان کرد، تاکو ئێستا زیانی گیانی و مادی دیار نییە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد: دوای بۆردومانەکە ھێزەکانی پێشمەرگە ھەموو بازگەکانی نێوان موسڵ و ناوچە کوردستانییەکانیان داخست بۆ ئەوەی چەکدارانی داعش نەتوانن لە بازگەکانی قەرقوش و ناوچەی شەلالات و شاردێی باشیک و قەزای تلکیف دزە بکەن و ھەروەھا ھەردوو رێگای سەرەکی ھەولێر _ کەرکوک داخرا.

دوای ئەوەی لە ١٠ / حوزیران چەکدارانی داعش کۆنترۆلی شاری موسڵیان کرد و ژمارەیەک چەک و ئوتومبیلی سەربازی و فرۆکەخانەیان کەوتە دەست و دەزگای ئەمنیەکانی شارەکەداو ، نزیکەی ( ٦ ) ھەزار بەندیان لە بندیخانی بادۆش بەرەلا کرد ، ژمارەێک ھاولاتی پارێزگای ئاوارە بوون روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد .
Top