د. عەلی قەرەداخی: بۆ گێڕانەوەی کەرکووک و ناوچەکانی دی، پێویستە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بین
ئهمینداری گشتی یهكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان (دكتۆر عهلی قهرهداخی) كه له ههمان كاتدا سهرۆكی رابیتهی ئیسلامیی كورده، له سایتی تایبهت به خۆی لهسهر تۆڕی ئهنتهرنێت روونكردنهوهیهكی لهبارهی رهوشی ئێستای ههرێمی كوردستان و عێراق بڵاو كردووەتهوه و تێیدا هاتووه: "ئەوەی ئێستا لە عێراقدا روو دەدات بارودۆخێكی نائاساییە و ئەگەر بە شێوەیەكی حەكیمانە و بە پلانێكی سیاسیی ستراتیژی مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت، مەترسییە بۆسەر سهروهری و ژینگە و بارودۆخی عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتە مەزهەبی و نەتەوەیی و سیاسییەكانییەوە، لەبەرئەوە وای دەبینم كە گەلی كورد و سەكردایەتیی سیاسیی كوردستان پێویستیان بەوە هەیە كە لێكتێگەیشتن و هاوكارییەكی باش لەنێوانانیاندا هەبێت."
ههر له روونكردنهوهكهدا ئاماژه به چهند ئایهتێكی قورئانی پیرۆز و فهرمودهی پێغهمبهری ئیسلام (د.خ) كراوه كه باس له یهكگرتوویی و یهكریزی دهكا و دهڵێ: "ئێمە لەم كاتەدا جەخت لە سەر یەكڕیزیی گەلی كورد و یەك گوتاری سیاسی و هاوهەڵویستبوون دژی دوژمنانی گەلەكەمان دەكەینەوە."
دكتۆر عهلی قهرهداخی، بۆ رهوشی ئێستاهاوکات جهخت لهسهر چهند خاڵێك دهكاتهوه كه ئهمانهی خوارهوهن:
"1- سەركردایەتیی سیاسیی كورد لە هەموو كاتێك زیاتر پێویست دەكات حەكیمانە مامەڵە بكات و لە ئاست بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بێت، لەم كاتەدا بە گیانێكی بەرپرسانە و برایانە مامەڵە بكەن و لەبەرامبەر ئەو پیلانە دەرەكیانەی كە بەرامبەر كورد لەئارادان، هاوهەڵوێست و یەكگرتوو بن و پارێزگاری لە یەكگوتاری و یەكریزیی گەلی كوردستان بكەن.
2-ئەم حكوومەتەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا پێك هێنراوە وەك دەستكەوتێكی مێژوویی سەیر بكرێـت و ئەو تەوافوقەی كە لەسەری پێك هاتوون لە هەموو پرسە گرینگەكاندا رەنگ بداتەوە و ببێتە حكوومەتی خەڵك، واتە لەپێناو بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیاندا كار بكات بۆ ئەم مەبەستەش هیچ لایەنێك پەراوێز نەخرێت و ببێتە حكوومەتی هاوبەشی نیشتیمانی.
3- ئەوەی لەسەر هاووڵاتیانیش پێویستە ئەوەیە كە هەست بە ناسكیی بارودۆخەكە بكەن و لە پرسە نیشتیمانییەكاندا هەڵوێستی كوردانە و نیشتیمانپەروەرانەیان هەبێت، بە تایبەتی لەم كاتەدا كەهەلێكی مێژوویی هەڵكەوتووە بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە جێناكۆكەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی شاری كەركووك كە خاوەنی پێگەیەكی جیۆسیاسیی ستراتیژیی گرینگە بۆ كورد و هەرێمی كوردستان، پێویستە هەموو لایەكمان پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە بین و بە هەموو جۆرێكی ماددی و مەعنەوی پشتیوانییان لێ بكەین و بە هەموومان پاریزگاری لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بكەین و هەموو قوربانیدانێك بە شەهادەت بزانین بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان.
4-هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە سنگێكی فراوانەوە مامەڵە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی عێراقدا بكەن و لەگەڵ گەڕانەوەی دیموكراسی و دامەزراوە نیشتیمانییەكان بن و بە شێوەیەكی یاسایی و یاساییانە مامەڵە بكەن و رێگە بگرن لەوەی ستەم لە هیچ نەتەوە و پێكهاتەیەكی عێراقی بكرێت ئەگەر شیعە بێت یان سوننە، لەبەرئەوە پێویستە گفتوگۆ بەردەوام بێت لەگەڵ كەسانی كراوە و میانڕۆی هەردولا بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاساییش و عەدالەت لە عێراقی نوێدا، لە هەمان كاتدا ئەو دەسەڵاتەی بەغدایش ددان بنێت بە مافە رەواكانی گەلی كوردماندا.
له كۆتایی روونكردنهوهكهدا هاتووه: "بەو هیوایەی بە هەموو لایەكمان بتوانین ئەم قۆناخە بە سەركەوتوویی تێبپەرێنین و پێگە سیاسییەكانی حكوومەتی هەرێم تیایدا بەهێز بێت و دەستكەوتی زیاتری ئابووری و سیاسی بۆ كوردستانیان مسۆگەر بكەین و هەنگاوێك زیاتر لە سەربەخۆیی نزیك ببینەوە. خوای گەورە پشتیوانی هەموو لایەك بێت."
