رۆژی یەك شەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانى پیرۆزه‌

رۆژی یەك شەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانى پیرۆزه‌
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ئه‌م ئێواره‌یه‌ 27/6/2014 مانگ نه‌بینراوه‌ ، بۆیه‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 28/6/2014 ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه‌ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29/6/2014 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌ .

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئێوارەی ئەمرۆ ولاتى سعودیە رایگەیاند كه‌ رۆژی یەك شەممە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە .

دوای وڵاتی سعودیە هەریەكە لەوڵاتانی فەڵەستین و ئیمارات و میسر رۆژی یەك شەممەیان وەكو یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری كرد.
Top