نێچیرڤان بارزانی و بەرپرسانی تورکیا کۆ بوونەوە

 نێچیرڤان بارزانی و بەرپرسانی تورکیا کۆ بوونەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆپێنجشەممە،سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا (ئەحمەد داوودئۆغڵو)-دا کۆ بووەوەو لە ئێستایشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)-دا لە کۆببونەوەدایە.

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ (داوود ئۆغڵو) هەریەکە لە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (قوباد تاڵەبانی)، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا (تانەر یڵدز)، راوێژکاری میت (ھاکان فیدان) و راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا (فەریدون سینیرئۆغلو) بەشدارییان کرد.

کۆبوونەوەکەی (نێچیرڤان بارزانی و داوودئۆغڵو) نزیکەی دوو سەعاتی خایاند. دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێکەوت.

وەهایش چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەی نێوان هەردوو سەرۆکوەزیرانی کوردستان و تورکیادا کە لە ئێستادا دەستی پێ کردووە، دواپێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق بخرێتە بەر باس و هاوکات پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بخرێنە بەر باس.

شاندی یاوەری سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێک هاتووە لە جێگرەکەی(قوباد تاڵەبانی)، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان(ئاشتی هەورامی)، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت(سەفین دزەیی) و پارێزگاری کەرکووک(نەجمەددین کەریم).
Top