وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

 وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و تاوتووێی کێشەکانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بڕیارە رۆژی هەینی 27.6.2014 ویلیام هێگ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

ویلیام هێگ لەو سەردانەیدا، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاووتوێی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە دەکات.

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، دوای 3 رۆژ لە سەردانی جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان دێت.






رووداو
Top