ئەردۆغان دوای نێچیرڤان بارزانی، كۆبوونەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجامدەدات

 ئەردۆغان دوای نێچیرڤان بارزانی، كۆبوونەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجامدەدات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.6.2014 لە ئەنكەرە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوەكە كە لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغانە بۆ قسەكردن لەسەر بارودۆخی عێراق.

ئەردۆغان و نیچیرڤان بارزانی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا كاژێر 11ـی پێش نیوەڕۆ كۆدەبنەوە.

پاش ئەو كۆبوونەوەیە لە توركیا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا بەڕێوەدەچێ، كە گەورەترین كۆبوونەوەیە بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتی گشتی وڵات بەتایبەتی لە رووی ئەمنییەوە.









رووداو
Top