نێچیرڤان بارزانی دەچێتە توركیا

 نێچیرڤان بارزانی دەچێتە توركیا
لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 26-6-2014 سەردانی توركیا دەكات.

دوایین پێشهاتەكانی عێراق و پێشڕەوییەكانی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام بابەتی سەرەكی دانیشتنەكەی ئەردۆغان و بارزانی دەبێت.

هاوكات بارزانی و ئەردۆغان رادەگۆڕنەوە سەبارەت بە رێگەچارەكانی چارەسەری ئەو قەیرانەی عێراق تێیكەوتووە.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی رایگەیاندبوو بە گرنگییەوە دەڕواننە هەڵوێستی توركیا سەبارەت بە پێشهاتەكانی عێراق.







رووداو
Top