هێزەكانی ئاسایشی 20 داوا كراو دەستگیر دەكەن

هێزەكانی ئاسایشی 20 داوا كراو دەستگیر دەكەن
لە هەلیمەتێكی گەران و پشكنین هێزەكانی ئاسایشی كەركووك بەهاوكاری پۆلیسی قەواو ناحیەكانی كەركووك توانیان كۆمەلێك چەك و تەقەمەن و 20 كەسی داواكراو گومانلێكراوە دەستگیر بكەن
ئیدریس رەفعەتبەڕێوەبەری هێزەكانی جموجۆلی ئاسایشی كەركووك رایگەیاند: پاش كۆكردنەوەی چەند زانیاریەكی وورد و بەدواداچونێكردن، بە هاوكاری هەماهەنگی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركووك هەلمەتێكی گەران و پشكنینمان لە گوندی ( باجوان و گەرەكی عەمەلە شەعبی و ناوچەی پیشەسازی ) ئەنجامدا.
روونیشیكردەوە، لە ئەنجامی هەلمەتە توانیمان 20 كەسی داواكراو و گومان لێكراوە دەستگیر كراوەو دەست بەسەر كۆمەلێك چەك و تەقەمەنی كە تیرۆرستان هەولیان داوە بەكاری بهێنن گیراوە.
Top