دەست بەسەر بڕێك سوتەمەنی دادەگیرێ

دەست بەسەر بڕێك سوتەمەنی دادەگیرێ
هێرش حوسێن جێگری قائیمقامی ناوەندی هەولێر ئاشكرای كرد، لە هەڵمەتێكدا لە دەست بە سەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێل گیراوە كە بڕێكی زۆر سوتەمەنی بەنزینیان لا بووە.
روونیشیكردەوە، شوفێری ئۆتۆمبێلەكان مەبەستیان بووە ئەو بڕە بەنزینە بەرەو شاری موسڵ و چەند ناوچەیەكی تر بگوازنەوە بۆ ئەوەی بە نرخێكی گرانتر لە نرخی ئاسایی و دیاری كراویدا بفرۆشنەوە.
ئەوەشی خستەروو، سوتەمەنیە دەست بەسەر داگیراوەكان رەوانەی عەمباری سوتەمەنی هەولێر كراون و لێپێچینەوەش لەگەڵ شوفێری ئۆتۆمبێلەكان كراوە.
Top