سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای کەرکوک تیرۆر کرا

سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای کەرکوک تیرۆر کرا
کەمێک پێش ئێستا، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای کەرکوک تیرۆر کرا و پاسەوانەکەشی به سەختی بریندار بوو.



سەرچاوەیەک له پۆلیسی کەرکوک به ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: "مونیر قافلی" ئەندامی تورکمانی ئەنجومەنی قەزای کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکەوه لەناو ئۆتۆمبێلەکەی تیرۆر کرا و دەست‌بەجێ گیانی لەدەست دا.



سەرچاوەکه گوتی: ئەم کردەوه تیرۆریستییه له نزیک جسری چوار له گەڕەکی "حەی عەسکەری" ئەنجام درا.



مونیر قافلی یەکێک لەو کەسانه بووه که سەرپەرشتیی هاوکارییەکانی تورکیای دەکرد که بۆ ئاوارەکانی عێراقی ناردبوو له شاره جیاجیاکان له ترسی داعش رایان کردووه.
Top