وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە هەرێمی کوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە هەرێمی کوردستان
جۆن کێری وەزیری دەروەی ئەمریکا بە مەبەستی چاوپێکەوتن لە گەڵ سەرکردەکانی کورد گەیشتە هەرێمی کوردستان.



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوێنی(دووشەممە) گەیشتە عیراق و لە گەڵ نوری مالیکی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی پەرلەمان و عەممار حەکیم کۆبووەوە.



قەیرانی ئەمنی عیراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق، تەوەری سەرەکی چاوپێکەوتنەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.



جۆن کێری لە گەشتەکەی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە میسر گووتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو قەیرانەی بە هۆی هێرشی گرووپە ئیسلامییە تووندڕەوەکان لە ناوچەکە هەڵگیرساوە بەرپرس نییە.
Top