چه‌ند لایه‌نێكی سونی ده‌ستخۆشی له هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانی ده‌كه‌ن و داوای كشانه‌وه‌ی مالیكی ده‌كه‌ن
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له حاته‌م سه‌لمان سه‌رۆك عه‌شیره‌تی دلێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشگێڕانی ئه‌نبار و ئه‌حمه‌د ده‌باش وته‌بێژی سوپای ئیسلامی له عێراق و عه‌بدولره‌زاق شه‌ممه‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له عێراق و ناجح میزان له قه‌واره‌ی كه‌رامه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان رێكخست داوای چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌یان كرد.
حاته‌م سه‌لمان وتی: سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌ئارادایه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت و كار له ئاسایشی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ بكات، ئێمه داوای هه‌ڵوێستێكی عێراقی ده‌كه‌ین وه‌كو هه‌ڵوێستی بارزانی.
وتیشی: له‌سه‌ره‌تاوه وتمان چاره‌سه‌ر به‌ده‌ست سه‌ركرده‌كانی عێراقه، پێمان راگه‌یاندن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان مالیكی له فه‌مانڕه‌وایه‌تی دروو بخه‌نه‌وه.
ئاماژه‌یدا: له‌ماوه‌ی داهاتوو به‌عدا شكست دێنێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات چونكه خه‌ڵكی زانا و شاره‌زا و كه‌سی سیاسی تێدانییه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له یه‌كێتی وڵات بكات.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د ده‌باش هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌ئارادایه به‌گرنگ زانی، وتی: هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین هه‌ڵوێستی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كورد شایانی ده‌ستخۆشی لێكردنه، جیاكاری له نێوان عه‌ره‌بی سونه و شیعه و پێكهاته‌كانی دیكه نه‌كردوه، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ هه‌ق دا بووه و هه‌روه‌ك تێبینیمان كرد له شه‌ڕی حه‌ویجه و ئه‌وانی دیكه، هه‌ڵوێستی برایانی كورد ئه‌وه‌بوو سنوریان كرده‌وه و پێشوازیان له برینداران كرد هه‌روه‌ك پێشوازیان له خانه‌واده‌كانمان له ئه‌نبار و موسڵ و دیاله كرد.
پاشان حاته‌م سلێمان سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی دلێم رایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ین مالیكی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و حكومه‌تێكی فریاگوزاری له كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێكبێت و هۆشداری بدرێته ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه سه‌ركه‌وتن نه‌چن بۆ په‌رله‌مان.
هه‌ر له داواكارییه‌كان روونیكرده‌وه: هاوبه‌شێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێت، مافه‌كانی عێراقی تێدا دابین بكرێت، رێگه به ده‌ستی ده‌ره‌كی نه‌درێت ده‌ستوه‌رداته كاروباری ناوخۆی عێراق، داوایان له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كان كرد كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بگرێته‌وه، بۆ دانانی نه‌خشه رێگایه‌ك، داوا له سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهان بكرێت پشتگیری له‌و شۆڕشه بكه‌ن و داوا له رۆڵه‌كانی باشووری بكرێت ئه‌و شۆڕشه قه‌بول بكه‌ن.
- See more at: http://peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=341005#sthash.AnYUq4at.dpuf
