پێشمەرگە ڕێگای نێوان و موصڵ و ناوچە کوردستانییەکانی داخست

پێشمەرگە ڕێگای نێوان و موصڵ و ناوچە کوردستانییەکانی داخست
دوای ئەوەی رۆژی پێنج‌شەممەی ڕابردوو، چەکدارانی داعش بە چەکی دوورهاوێژ پێشمەرگەیەکیان لە خاڵی پشکنینی "تەحریر" لە سەر ڕێگای نێوان موصڵ و ناوچە کوردستانییەکان شەهید کرد، هێزەکانی پێشمەرگە ئەو ڕێگەیان داخست.



رائید بەدرخان حاجی موسا بەرپرسی بازگەی تەحریر بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند؛ ئێواری رۆژی پێنج‌شەممەی رابردوو لە خاڵی پشکنینی تەحریر، پێشمەرگەیەکمان بە پلەی نەقیب بە دەستی چەكداری داعش شەهید کراو و لە بەرامبەر دا ئێمەش رێگای نێوان شاری موسڵ و ناوچەی كوردستانیەكانی دەروەی هەرێممان بە تەواوی گرتووە و تەنانەت كەس بە پیادەش ناتوانی روو لەو ناوچانە بكات.



بەرپرسەكەی بازگای تەحریر گووتی: مۆڵگەكانی چەكداری داعش کیلۆمەترێک لە بازگەی تەحریرەوە دوورن و رۆژانە چەكدارانی داعش بە ئۆتۆمبیل دەسوڕێنەوەو جار و بار تەقە لە بازگەكانمانیش دەكرێت بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لە ئەگەری هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە ئامادە باشی تەواو دان.
Top