سەفین دزەیی: كێشەی سوتەمەنیمان لە دابەشكردن هەیە

سەفین دزەیی: كێشەی سوتەمەنیمان لە دابەشكردن هەیە
دوای كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان رێنمایی تازە بڵاودەكەنەوە.



سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: لەگەڵ سەرهەڵدانی كێشەی بەنزین ئێمە گرفتی بەرهەمی بەنزینمان نییە بەڵكو لە دابەشكردنە، چونكە بەشێكی ئەو بەنزینەی لە بێجییەوە دەهات، بڕدراوە و ئێستاش هەردوو پاڵاوگەی كەڵەك و بازیان دەیانەوێت ئەو پێداویستییە پڕ بكەنەوە.

سەفین دزەیی گوتیشی: دەبێت پێتان بڵێم كە هیچ كێشەیەكمان لە بەنزینی فڕۆكە نییە، و ئەو گرفتە چارەسەر كراوە.



نەوزاد هادیش پارێزگاری هەولێر گوتی: پاڵاوگەكانی كەڵەك و بازیان، بەشی هەرێمی كوردستانیان دەكرد، بریاردرا سیستەمی كۆبۆن بەكاردەهێنرێتەوە بۆ دابەشكردنی بەنزین لە بەرێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی سووتەمەنییەكان ئامادە كردنەكان، هەروەها تا كۆبۆن ئامادە دەكرێت رۆژانە بە تاك و جووت دەبێت، هەروەها 30 لیتریان پێدەدرێت، وە دەدرێتە هەموو كەسێك. پاڵاوگەكانی خۆشمان هەموو ئامادەییەكیان هەیە.

نەوزاد هادی گوتیشی: ئێمە تەنها گرفتی بەنزین و گازمان هەیە، و غازی شلی پێویستمان لە بەردەستدایە.
Top