بایدن داوا لە بارزانی، نوجێفی و مالیکی دەکات، وێکڕا بەرەنگاری داعش ببننەوە

 بایدن داوا لە بارزانی، نوجێفی و مالیکی دەکات، وێکڕا بەرەنگاری داعش ببننەوە
کۆشکی سپی ڕیگەیاند کە، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن دوێنێ چوارشەممە داوای لە سێ سەرکردەی عێراق کردووە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) یەک بگرن و جەختیشی کردووەتەوە لە پێویستیی پێکهێنانی حکوومەتێک کە کۆی پێکهیاتەکان لەخۆ بگرێت.

دوێنێ چوارشەممە، بایدن قسەی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی و ڕکابەرە سوننەکەی کە سەرۆکی پەرلەمانە، ئوسامە نوجێفی و هاەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی کردووە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکەدا لەبارەی ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەی بایدن لەگەڵ هەریەک لە، سەرۆک بارزانی، مالیکی و نوجێفییەوە دەڵێت "لە هەر پایوەندییەکیدا، جێگری سەرۆک (بایدن) جەختی لە پێویستیی یەکیەتیی نیشتیمانی کردووەتەوە تا وێکڕا بەر بە ئەو مەترسییەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بگرن، لەسەر کۆی پێکهاتەکانیش پێویستە پێوەست بە بابەتی ئەمنی هەماهەنگ بن و هەنگاو بنێن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ کە دەستوور بەبنەما بگیرێت."
Top