ئالۆزبوونی دۆخی ئەمنی لە عێراق كاریگەریی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی كردووە
دیندار دۆسكی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: بریار بوو لەم هەفتەیە وتوێژی فەرمی لایەنە بڕاوەكانی هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق دەست بە دانووستاندنەكانیان بكەن بە مەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی.
روونی كردەوە، بەڵام ئالۆزبونی بارودۆخی ئەمنی لە وڵات بە تایبەتیش دەست بەسەر داگرتنی شاری موسڵ و تكریت لە لایەن داعشەوە، سەرجەم لایەنەكانی بەو شەڕەی نێوان حكومەتی عێراقی و داعش سەرقاڵ كردووە، ئەمەش بۆتە هۆكارێك بەوەی لایەنەكان ئاگەداری پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی نەبن.
