لە گوندی تورکمانی داعش 7 هاونیشتمانی و 2 پۆلیس دەکوژێت
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەکدارانی گرووپی داعش دەستیان بەسەر گوندی بەشیر داگرت، 7 کەسیان گوللەبارانکرد.
عەمید سەرحەد قادر هەروەها رایگەیاند، "دوای رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک و چەکداران، 2 پۆلیس شەهیدبوون و 13ـی دیکەش برینداربوون".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک راشیگەیاند، شەوی رابردوو 4 هەلیکۆپتەری هێزی ئاسمانی عێراقی بۆردوومانی گوندەکەیان کرد.
گوندی بەشیر دەکەوێتە باشووری پارێزگای کەرکووک، دانیشتووانەکەی زۆربەیان تورکمانی شیعە مەزهەبن.
رووداو
