د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی: خوا پشتگیری بارزانی دەکات و هەمووشمان پێشمەرگەی ئەوین
د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنیلە دیمانەیەکدا کە هەفتەنامەی گوڵان لەگەڵیدا سازی داوە ڕایدەگەیەنێت "ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینیی ئیسلام ئاواتی دێرینهمانه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه مافه‌و له‌لایه‌كه‌وه ئه‌ركه، بۆیه ده‌بێت ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، به حیزبهكانییەوه، هه‌موویان ئه‌م پرسه بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی خۆیان و هه‌وڵ بده‌ن هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان دابمه‌زرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بەڕێز مەسعوود بارزانی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا بێجگه له‌وه‌ی تاجێك ده‌كاته سه‌ری خۆی، ئه‌وا هه‌موو میلله‌تی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و خوا و فریشته‌كانیش پشتیوانی ده‌كه‌ن و هیدایه‌تی ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌بین و له پشتیه‌وه ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه بێته دی، من ئه‌وه جاری سێیه‌مه له كۆنفراسی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان به‌شدار ده‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بیكه‌ینه پرسێك له‌نێو رای گشتیی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ناچار بكه‌ین زیاتر پێ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دابگرێت و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات، به تایبه‌تی كه ئێستا ره‌فتاره‌كانی دیكتاتۆریه‌تی مالیكی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بینین، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا نووری مالیكی ده‌رمان ده‌كات و داوامان لێ ده‌كات جیا ببینه‌وه و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ین."
ئەو مامۆستا ئایینییە هەروەها جەخت دەکاتەوە کە "ده‌بێت پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ینه میللی، ده‌بێت ئه‌وه‌ش به بیر خۆمان بهێێننهوه، مه‌لا مسته‌فا بۆیه سهركەوتوو بوو،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆڕشی كردبووه پرسیكی میللی، ئەمڕۆ ده‌بێت بەڕێز مەسعوود بارزانی ئه‌م پرسه بكاته میللی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مه‌لا مسته‌فا بتوانێت هه‌موو میلله‌ت كۆ بكاته‌وه و ئاڕاستەیان بكات بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. ئێستاش ده‌رفه‌ته‌كه هاتۆته پێشه‌وه و باره‌كه له‌باره، هیچ پێویست نییە نازی ئه‌مەریكا یان ئه‌م و ئه‌و هه‌ڵبگرین، باشترین رێگه ئه‌وه‌یه كه نازی میلله‌تی خۆمان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی خۆمان هه‌ڵبگرین، له‌م قۆناخه كورد ئه‌هلیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، فه‌رموو ئه‌وه بووین به خاوه‌نی نه‌وت، سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌ی مرۆیی لێهاتوومان هه‌یه، بۆیه كاتیك ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ینه ئه‌مری واقیع ئه‌وا جیهان ناچار ده‌بێت ئیعترافی پێ بكات."
د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنیڕوونی کردەوە "هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر بڕیاری بوێرانه‌یان داوه و ده‌وڵه‌تی خۆیان راگه‌یاندووه، كه‌س به دواكاری و پاڕانه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌وڵه‌تی بۆ دروست نه‌بووه. ئه‌وه‌ی له ئێستادا جێگه‌ی دڵخۆشییه ئه‌و ئاڕاستەیه كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌ی پێ ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بین له نزیكبوونه‌وه له توركیا، ئه‌وه‌ی ئێستا كوردی باكوور له توركیا بۆی هاتووەته پێش به درێژایی مێژووی 100 ساڵی رابردوو له توركیا به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بۆیه پێویسته تاك تاكی كورد پشتگیری له‌م سیاسه‌ته بكات، ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌م سیاسه‌ته نه‌كات مانای وایه نایانه‌وێت كێشەی كورد چاره‌سه‌ر بێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشەی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بێت، ئه‌وه ده‌بێته هۆكار و یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زووتر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ده‌وڵه‌ت دروست بكات و ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش ده‌بێته سه‌نته‌ر بۆ كوردستانێكی گه‌وره و گشتگیر پشتیوان به‌خوا."
د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنیله روانگه‌ی شه‌رعیشه‌وه دەربارەی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان گوتی، "مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و په‌روه‌ردگار ئه‌م مافه‌ی پێبه‌خشیوه، له‌ناو ئه‌م دهوڵهتەشدا مافی خۆیه‌تی حكوومه‌تی هه‌بێت، پارتی سیاسیی هه‌بێت، بیروبۆچوونی جیاوازی هه‌بێت و په‌رله‌مانێكی هه‌بێت كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاڵای خۆی هه‌بێت و ئاڵاكه‌ی هاوشانی ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بشهكێتهوهو ژماره‌یه‌ك بێت له‌نێو گه‌لانی جیهان و دۆست و دوژمن حیسابی بۆ بكات و به ئازادانه له‌ناو ده‌وڵه‌تی خۆی بڕیار بدات و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی و له چوارچێوه‌ی رێز‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش پێوەندییهكانی خۆی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی و جیهان رێك بخات."
بۆ خوێندنەوەی دەقی دیمانەکە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (981)
