رەبیعە بۆردوومان نەکراوە.. لەدەست پێشمەرگەدایە

 رەبیعە بۆردوومان نەکراوە.. لەدەست پێشمەرگەدایە
فەرماندەی لیوای هەشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رەتی دەكاتەوە ناوچەی رەبیعە لەلایەن فڕۆكەكانی سوپای عێراقەوە بۆردوومان كرابێت و دەشڵێت، ناوچەی رەبیعە ئارامە و لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵ كراوە.

فەرماندەی لیوای هەشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هاشم سیتەیی، بە kdp.infoـی راگەیاند: لە ئێستادا ئێمە لە ناوچەی رەبیعەین و زۆر ئارامە و لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵ كراوە، بە هیچ شێوەیەكیش بۆردوومان نەكراوە.

سیتەیی گوتیشی: ئەو هەواڵە كە لەسەر زاری ئەفسەرێكی پێشمەرگە بڵاو بووەتەوە، راست نییە و هیچ فڕۆكەیەكی سوپای عێراق لەو ناوچەیە نییە و زۆر ئارامە.

ئەمەیش لە كاتێكدایە، چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ بڵاویان كردەوە كە ئەمڕۆ فڕۆكەكانی سوپای عێراق دەوروبەری رەبیعەیان بۆردوومان كردووە.
Top